وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ھێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیانێکی زۆری بەو دامەزراوانە گەیاندووە وته‌واو له كاری خستوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی حوزه‌یران، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری "پۆلیتیکۆ" رایگەیاند: "بەھۆی ھێرشە تۆكمه‌كه‌ی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاران چیتر ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت" .
مارکۆ رۆبیۆ راشیگه‌یاندووه: "ھێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیانێکی زۆری بەو دامەزراوانە گەیاندووە و توانای دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ته‌واو له‌كارخراوه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی کە باس لەوە دەکەن ھێرشەکەی ئەمریکا ئامانجی نه‌پێكاوه و ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆی هه‌ر ماوه به "ناڕاست" وه‌سف كرد و جەختی لەوە کردەوە کە راپۆرتە میدیاییەکان بە وردی كار له‌سه‌ر رووداوه‌كان ناكه‌ن له ئه‌رزی واقیعدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.