نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بڕه‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاجياكاندا كرده‌وه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد؛ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
لەم کۆبووەنەوەیەدا هەردوو لا له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون. ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسييه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دايه و ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌پارێزێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.