Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 03:52

پەرلەمانی ئێران: هیچ هاوکارییەکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ناکەین

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایە هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد و حکوومەتی ڕاسپارد هیچ هاوکارییەکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نەکات.

لە 219 ئەندامی پەرلەمان کە لە دانیشتنەکە ئامادە بوون، تەنیا دوو ئەندام پەرلەمان دژی پەسند کرانی ئەم یاسایە بوون.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا ڕەخنەی لە ڕافائێل گڕۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گرت کە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئیدانە نەکردووە. ڕاشیگەیاند تا ئەو کاتەی ئاسایشی بنکە ئەتۆمییەکانمان گەرەنتی نەکرێت. هیچ هاوکارییەکی ئاژانس ناکەین. جەختیشی کردەوە کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە خێرایییەکی زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت.

ڕۆژێک پێشتر ڕافائێل گرۆسی رایگەیاندبوو ئاژانس بۆ دەستپێکردنەوەی پشکنینی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادەیە و بۆ ئەم مەبەستەش نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران ناردووە و داوای لێ کردووە بەم زووانە یەکتر ببینن.

گرۆسی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە: دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس، کلیلی سەرکەوتن لە ڕێککەوتنی دیپلۆماس بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی ئەتۆمیی ئێران.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.