Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

ئێران و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گفتوگۆدان

کوردستان TV
100%

ستیف ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، تاران و واشنتۆن خەریکی گفتوگۆن بۆ ئەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەست پێ بکەنەوە.

بە گوتەی ڤیتکۆف، دوو وڵات هەم بە شێوەی ڕاستەوخۆ و هەم لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گفتوگۆدان.

گوتیشی: "گفتوگۆکان هیوابەخشن. ئێمە بە داهاتوو گەشبینین. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ ئێرانییەکان لەسەر مێزی دانوستان دانیشین و بگەینە ڕێککەوتنێکی گشتگیری ئاشتی." جەختیشی کردەوە لە هەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیدا، ئێران ڕێگەی هیچ جۆرە پیتاندنی یۆرانیۆمی پێ نادرێت.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بە بڵاو بوونەوەی لێکدانەوەیەکی پێنتاگۆن سەبارەت بە ئاستی زیانەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران گوتی: لێکدانەوەی جۆراوجۆرم لەمبارەیەوە خوێندووەتەوە کە دەیسەلمێنن دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەم هێرشانەدا لەناوچوون و توانایی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بە تەواوی کۆتایی پێ هاتووە.

پێشتر کەناڵی "سی ئێن ئێن" بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی 7 سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرای کردبوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پێی وایە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئیران، ئەو بنکانەی لەناو نەبردووە و تەنیا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆ چەند مانگێک دوا خستووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.