Erbil 31°C ھەینی 09 تشرینی یەکەم 00:39

700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستبەسەر کراون

کوردستان TV
100%

ئاژانسی "فارس" کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە ڕایگەیاند: "لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، 700 هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستبەسەر کراون."

ئاژانسی فارس بە ئاماژەکردن بەوەی "تۆڕی سیخوڕیی ئیسرائیل" لە ماوەی جەنگەکەدا "زۆر چالاک بووە" ڕایگەیاند: پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، خووزستان، ئیسفەهان و فارس، زۆرترین ژمارەی دەستبەسەرکراویان لێ تۆمار کراوە و ئاماری دەستبەسەرکراوانی پارێزگای تارانیش هێشتا بڵاو نەبووەتەوە.

دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن ئەو دەستبەسەرکراوانە، بە بەکارهێنان و کۆنترۆڵی درۆنی خۆتەقێن، دروستکردنی بۆمب، گرتنی ڤیدیۆ لە شوێنە سەربازییەکان و ناردنی زانیاری بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کراون.

ئاژانسی فارس ئاشکراشی کردووە، لە ماوەی ڕۆژانی جەنگدا زیاتر لە 10 هەزار درۆن لە سەرانسەری ئێران دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.