سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سنووردارکردنی هاتوچۆی ناو شار، کۆبوونەوەی گشتی، شوێنی کار و خوێندنی راگەیاند کە بە هۆی مەترسی هێرشەکانی شەڕی ئێران سەپێندرابوون.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا دوای 12 رۆژ لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئێران و ئیسرائیل و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوانیان، رایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و بە رەزامەندی یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بڕیاردرا لە ئەمڕۆ سێشەممەوە کاتژمێر 8:00ـی ئێوارە، هەموو ناوچەکانی وڵات بەبێ سنووردارکردن چالاکیی تەواو دەست پێ دەکەنەوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەشکراوە كە ئەو رێنماییانە تا ئێوارەی پێنجشەممەی داهاتوو کاری پێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.