ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن، پارێزگاری هەولێر، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و سەرجەم بەرپرسی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی ورد لەبارەی دوایین پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ کار و بەرنامەکانی مەکتەبی ڕێکخستن لە بوارەکانی حزبی، سیاسی، جەماوەری و ڕێکخراوەییدا کراوە و پلانی کاری داهاتوو تاوتوێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.