Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 21:07

چین: پاڵپشتیی ئێران دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی راستەقینە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی چین، ئەمڕۆ سێشەممە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی راستەقینە لەبەرامبەر جەنگی ئیسرائیلدا.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی، رایگەیاند: چین پاڵپشتیی ئێران دەکات لە پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی خۆیدا.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: لەسەر ئەم بنەمایە یارمەتیی ئێران دەدەین لە گەیشتن بە ئاگربەستێکی راستەقینە، تاکو خەڵکی ئێران بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.