Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 21:54

دۆناڵد ترەمپ رێگەی بە چین دا نەوت لە ئێران بكڕێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سیشەممە رایگەیاند، ئێستا چین دەتوانێت نەوتی ئێران بكڕێت، هەر دوای بڕیارەكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد.

ترەمپ لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رایگەیاند: چین ئێستا دەتوانێت نەوتی ئێران بكڕێت، هیوادارین رێژەیەكی زیاتریش لە ئەمریكا بكڕێت.

ئەم پۆستەی دۆناڵد ترەمپ دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك دێت بەسەر بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل.

هەر بەهۆی ئەم بڕیارەی ترەمپ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان راستەوخۆ بەڕێژەی زیاتر 5% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئێستا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكان بە 66.88 دۆلارە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكاش بە 65 دۆلارە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.