بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل بۆ فرۆکەوانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەست دەکەنەوە بە گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانیان لە هەولێرەوە بۆ بەیرووت و ئەستەنبۆڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیران، لاوەند جەمال بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە سبەیەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانمان بۆ بەیرووت و ئەستەنبۆڵ دەکەینەوە.
سەبارەت بە گەشتەکانی وڵاتانی ئەوروپا و جیهانیش، رایگەیاند: چاوەڕێی 48 کاتژمێری داهاتوو دەکەین، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی نەخوازراو رووی نەدا و رەزامەندی درا، دەست بە گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەوروپا و جیهان دەکەینەوە.
لەبارەی بلیتی گەشتیارانەوە، بەڕێوەبەری فلای ئەربیل گوتی: ئەو گەشتیارانەی بلیتەکانیان ماوە، دەتوانن بلیتەکانیان بگۆڕن و بگەڕێنەوە، ئەو کەسانەشی بلیتەکانیان رەتکردووەتەوە دەتوانن جارێکی تر بلیت بکڕنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.