Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 11:36

"ئیسرائیل سەركەوتووبوو لە بەدەستهێنانی سەرجەم ئامانجەكانی جەنگی دژی ئێران"

کوردستان TV
100%

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە، ئیسرائیل سەرجەم ئامانجەكانی جەنگی دژی ئێران بەدەستهێنا، جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ.

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئیسرائیل گەیشتە سەرجەم ئەو ئامانجانەی كە لە جەنگی دژی ئێران پلانی بۆ داڕشتبوو و هەوڵی بۆ دەدا.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشەكانی ئێران، دوایین هێرشی ئەنجام دا و سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی لە نزیك تاران بۆردومان كرد.

هەروەها رایگەیاند: دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ، ئیسرائیل بڕیاری دا هیچ هێرشێكی دیكە لە دژی ئێران ئەنجام نەدات".

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە ئیسرائیل كرد لەبەرامبەر بەدەستهێنانی سەرجەم ئامانجەكانی جەنگ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی راگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.