Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 15:51

گرووپێك بەرپرسیارەتی هێرشەكەی سەر كەنیسەی مار ئەلیاس لە سووریا دەگرێتە ئەستۆ

کوردستان TV
100%

گرووپێكی چەكدار ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی بەرپرسیارەتی هێرشە خۆكوژییەكەی دوو رۆژ پێش ئێستای سەر كەنیسەی مار ئەلیاسی لە دیمەشق گرتە ئەستۆ، لە كاتێكدا دەسەڵاتدارانی سووریا چەكدارانی داعشیان بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباركردبوو.

ئەو گرووپەی بەرپرسیارەتی هێرشەكەیان گرتۆتە ئەستۆ ناویان لەخۆیان ناوە (ئەنساڕ سوننە) كە بەهۆیەوە 25 كەس كوژران و دەیانی كەسی دیكەش بریندار بوون.

گرووپی ئەنساڕ سوننە لە راگەیەنراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیلیگرام بڵاویان كردەوە: هێرشە خۆكوژییەكە لەلایەن (شەهید محەمەد زەین عابدین ئەبوو عوسمان) ئەنجامدرا كە لەنێو كەنیسەكە بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی تەقاندەوە.

بڵاویشیان كردەوە: هێرشەكەمان بەهۆی لێدوانی هاووڵاتییەكی كریستیان ئەنجام دا كە سوكایەتی بە بانگخوازی كردبوو.

هەر لە شەوی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەكەدا حكوومەتی سووریا رایگەیاند، هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە.

دواتریش دوێنێ دووشەممە لە دەوروبەری دیمەشق دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی داعشیان راگەیاند و جەختیان كردەو كە "چەكدارەكان دەستیان لە هێرشە خۆكۆژییەكەدا هەبووە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.