Erbil 31°C پێنجشەممە 10 تەمووز 13:33

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە (فواد خازر المجالي) کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن کرد.

لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئوردن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئوردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.