هێلی ئاسمانیی فلای ئەربیل یەکەمین گەشتی ئاسمانیی خۆی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێ کردەوە.
"لاوەند مەموەندی" بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای فلای ئەربیڵ بە "ئالان ئەحمەد"، پەیامنێری کوردستان تیڤیی راگەیاند: "کاتژمێر ١٥:٠٠بە کاتی هەولێر، فلای ئەربیل گەشتێکی ئاسمانی لە هەولێرەوە بۆ بولگاریا ئەنجام دەدات".
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کوردستان تیڤیی خستەڕوو؛ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیست و سێ هێڵی ئاسمانی گەشتی فڕۆکەوانییان هەیە؛ بەڵام تاوەکوو ئێستا جگە لە هێڵی ئاسمانیی "فلای ئەربیل"، هیچ هێڵێکی دیکەی فڕۆکەوانی، فۆڕمی گەشتی ئاسمانییان پێشکەش نەکردووە. گوتیشی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە دڵنیابوونی زیاتر لە سەلامەتیی ئاسمانی کوردستان، هێڵەکانی فڕۆکەوانی، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێ دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.