Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 21:07

سەرۆکی ئەمریکا: ئێران و ئیسرائیل نازانن چ ناماقووڵییەک دەکەن

کوردستان TV
100%

لە پاش ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە وڵامی شکانی ئاگربەست لە لایەن ئێرانەوە هێرشێکی قورس دەکاتە سەر ئەم وڵاتە، دۆناڵد ترامپ لە چەند تویتدا داوای کرد هەدوو لا دان بەخۆیاندا بگرن و ئیسرائیل فڕۆکەکانی بگەڕێنێتەوە. گوتیشی ئێران و ئیسرائیل نازانن چ ناماقووڵییەک دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەکردن بەوەی هەردوو لا ئاگربەستیان پێشێل کردووە ڕایگەیاند، لە ئێران و ئیسرائیل ڕازی نییە؛ بە تایبەتیش لە ئیسرائیل ڕازی نییە لەبەر ئەوەی حەزی نەکردووە ئیسرائیل دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هیچ هێرشێک بکات.

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "دەبێ وا بکەین ئیسرائیل ئارام بێتەوە. هەر لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتین، ئیسرائیل کۆمەڵێک بۆمبی هاویشت، بە شێوەیەک کە هێرشی وا گەورەمان تا ئێستا نەبینیوە. ئێمە دوو وڵاتمان هەیە کە بۆ ماوەیەکی هێندە درێژ لەگەڵ یەکتر لە شەڕدا بوون، ئێستا نازانن چ ناماقووڵییەک دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.