Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:50

 ئاماری قوربانییەکانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، وەزارەتەکانی تەندروستیی هەردوو وڵات، ئاماری قوربانییەکانی 12 ڕۆژ شەڕیان ڕاگەیاند.

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە ئەنجامی 13 ڕۆژ هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و هێرشی هێزەکانی سەر بە مووساد لە ڕێگای درۆنەوە، بە گشتی 606 کەس کوژراون و 5332 کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕوونی نەکردووەتەوە لەم ژمارەی کوژراو و بریندارانە، چەند کەسیان مەدەنی و چەند کەسیش سەربازی بوون.

لە بەرانبەریشدا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیل، 28 کەس کوژراون و 3238 کەسیش بریندار بوون. سەرجەم کوژراو و بریندارەکانی ئیسرائیل خەڵکی مەدەنی بوون و هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.