Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 03:52

ئێران: هیچ مووشەکێکمان ئاراستەی ئیسرائیل نەکردووە

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئێرانی بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد و دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە مووشەکی هەڵدابێتە ناو خاکی ئیسرائیل.

رۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیران، دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند؛ "لە چەند کاتژمێری رابردوو هیچ مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە نەکراوە".

پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند؛ دوای سێ کاتژمێر لە راگەیاندنی ئاگربەست، ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بەمەش ئاگربەستەکەی نێوانمانی پێشێل کردووە.

ئیسرائیل کاتز گوتی؛ فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشێلکارییە هێرشێکی توند بکەنە سەر ناوەندی تاران.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند؛ "لە ئێستاوە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پی کردووە" و حکومەتی ئیسرائیلیش لە راگەیەنراوێکدا دانی بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران نا.

هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند؛ هیچ رێککەوتنێکمان بۆ ئاگربەست یان راگرتنی هێرشەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ نەکردووە، بەڵام هەر کات ئیسرائیل هێرشەکانی وەستاند، ئێمەش دەست لە وەڵامدانەوەمان هەڵدەگرین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.