سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە راگەیاندنی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و دیپلۆماسی بە تاکە رێگە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری دەزانێت.
رۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە؛ "پێشوازیی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە دەکەم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ "باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەکاتەوە؛ "سوپاس و پێزانین ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکەم بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.