بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولیر دەڵیت، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکەنەوە .
رۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیران، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە فڕۆکەوانییەکاندا کراوەتەوە و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیان پێ کردەوە".
ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەکاتێکدایە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی لە چەند فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە راگەیاندووە.
دوای دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رۆژی 13ـی حوزەیران گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەی هەولێر وەستا و گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیران رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی راگرتنی گەشتەکان هەزار و 283 گەشت لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێنراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.