Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 11:35

ئیسرائیل: بە هەموو ئامانجەکانمان گەیشتووین و ئاگربەست قبوڵ دەکەین

کوردستان TV
100%

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند بنیامین نەتانیاهۆ بە وەزیرانی کابینەکەی گوتووە: "ئیسرائیل بە هەموو ئامانجەکانی جەنگ و تەنانەت زیاتر لە ئامانجەکانیش گەیشتووە و هەردوو مەترسیی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بالستیکی ئێرانی لەناو بردووە."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیشی کردووەتەوە، ئیسرائیل توانیویەتی ئاسمانی ئێران بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات و زیانێکی زۆر بە فەرماندەیی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگەیەنێت و دەیان بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتەی لەناو بردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل زۆر بە چڕی هێرشی کردووەتە سەر دەیان ئامانج لە شاری تاران و سەدان کەس لە ئەندامانی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران، کە ئامرازی سەرکوتی هاووڵاتیان بوون و هەروەها یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی کوشتووە.

بە گوتەی نەتانیاهۆ، ئیسرائیل لەم جەنگەدا دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێناوە و خۆی هێناوەتە ئاستی زلهێزەکانی جیهان؛ هەر بۆیەش بە سەرنجدان بە دەسکەوتەکانی ئەو جەنگە و بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، ئیسرائیل پێشنیاری ترەمپ بۆ ئاگربەستی دوولایەنەی قبوڵ کردووە. هۆشدارییشی داوە وڵاتەکەی هەر جۆرە پێشێلکرانێکی ئەو ئاگربەستە بە توندترین شێوە وڵام دەداتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.