ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند شێخ محەممەد بن عەبدولرەحمان، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕەزامەندیی تارانی بۆ ئاگربەست وەرگرتووە.
ڕۆیتەرز ئاشکراشی کردووە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر، جی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیف ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە پەیوەندیدا بوون.
سێ بەرپرسی ئیسرائیلی ڕۆژی ڕابردوو بە ڕۆیتەرزیان گوتبوو، ئیسرائیل بە نیازی کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئێرانە. بەم حاڵەش کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل دەڵێ، بنیامین نەتانیاهۆ داوای لە وەزیرانی کابینەکەی کردووە جارێ لەمبارەیەوە هیچ لێدوانێک نەدەن.
تا ئێستا ڕاگەیاندنەکانی ئێران تەنیا بە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ باسی ئاگربەست دەکەن و هێشتا هەڵوێستی فەرمیی بەرپرسانی ئەم وڵاتەیان ڕانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.