ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، لانیکەم چوار کوژراوی لێ کەوتووەتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو هێرشدا بە گشتی شەش مووشەکی ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کرد و لە ئەنجامدا بە هۆی بەرکەوتنی مووشەک بە باڵەخانەیەک لە شاری "بئر شبع"، چوار هاووڵاتیی ئیسرائیلی گیانیان لەدەست دا و شەش کەسیش بریندار بوون.
سوپای ئسیرائیل دەڵێ ئێران دوای دوو هێرشەکە، لە سێ هێرشی دیکەدا 5 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل توانیویەتی مووشەکەکان بخاتە خوارەوە.
هێرشەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە دوو کاتژمێر پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو، ئێران و ئیسرائیل ڕەزامەندییان لەسەر ئاگربەس دەربڕیوە و جەنگ کۆتاییی پێ هاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.