Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:57

ترەمپ: شەڕی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پیرۆزبای لە هەموو جیهان دەکەم بەهۆی ڕاوەستاندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەو شەڕە درێژەی بکێشایە ڕەنگە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەناو ببردایە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لە 6 کاتژمێری داهاتوودا شەری نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕادەوەستێت و ئاشتەوای ڕاگەیەندراوە".

سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە: پیرۆزبای لە تەوای جیهان دەکەم بەهۆی راوەستانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، درێژەدان بەم شەڕە ئەگەری هەبوو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ببات.

ترەمپ سوپاسی هەردوو وڵاتی کرد و گوتی، سوپاسی ئێران و ئیسرائیل دەکەم کە توانیان هەنگاوێکی بوێرانە بنێن و ئاگربەست رابگەیەنن.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شەڕەکەوە گوتی، ئەمشەڕە 12 رۆژییە دەکرا ساڵانێک بخایەنێت و بەمەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خراپترین دۆخیدا دەبوو.

ترەمپ گوتی 12 کاتژمێری دیکە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بە یاکجاری رادەگەیەنرێت، هیوادارم خودا ئێران و ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.