Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 18:38

ترەمپ: لە هێرشەکەماندا هیچ سەباز‌ێکی ئێرانیمان نەکردە ئامانج

ترەمپ
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێمە دامەزراوەی ئەتۆمیمان کردە ئامانج بەهیچ شێوەیەک هیچ سەربازێکی ئێرانیمان ئازار نەداوە بۆیە نەدەبوایە ئێران سەربازی ئەمریکی بە ئامانج بگرێیت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان کردە ئامانج نەک دامەزراوە سەربازییەکانیان بۆیە نەدەبوایە کارمەند و سەربازانی ئەمریکی بە ئامانج بگرن.

 

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئێمە لە هاوکاریی کردنی ئێسرائیل ناوەستین و سووڕین لەسەر ئەوەی نابێت ئێران بەهیچ جۆرێک چەکی ئەتۆمی هەبێت چوونکە ئەوە مەترسی درووست دەکات لەسەر هەموو جیهان.

 

ترەمپ لە بارەی هێرشکردنی ئێران بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکی لە قەتەر گوتی: هێرشەکای ئێران لە رووی ئامانجەوە بێ بەرنامەبوو نەدەبوایە هێرشی بکردایەتە سەر بنکەکانمان.

 

لە بارەی مووشەک و زیانەکانیان لە هێرشەکانی ئێران دەڵێت: "لە کۆی 18 مووشەک 17 دانەیان بەرپەچ دراونەتەوە و یان ئامانجیان نەپێکاوە تەنها یەک دانەیان ئامنجی پێ کاوە ئەویش هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتای گەتەکانیدا سوپاسی ئێرانی کرد و گوتی: "سووپاستان دەکەم کە پێشتر ئاگادارتان کردبوومەوە لە هێرشکردنە سەر قەتەر".

 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "لە ماوەی شەش کاتژمێری داهاتوو شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل رادەوەستێت و هەردوو وڵات گەیشتوونەتە رێککەوتن

 

 

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.