Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 02:07

ترەمپ: سوپاسی ئێران دەكەین كە لە هێرشەكەی قەتەر ئاگاداری كردبووینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی ئێرانی كرد كە لە هێرشەكەی ئەمشەو بۆ سەر بنكە سەربازیی عەدید لە دەوحە لە قەتەر ئاگاداری كردبوونەتەوە، هەروەها هێرشەكەی بە زۆر لاواز و بێ ئامانج وەسف كرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا گوتی: هێرشەكەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەدید لە دەوحە هیچ هاووڵاتییەكی ئەمریكی و قەتەری بریندار نەبوون.

گوتیشی: وەڵامەكەی ئێران زۆر لاواز و پێشبینیكراو بوو كە 14 مووشەكی ئاراستە كردبوو و توانرابوو 13 مووشەكیان بخرێتە خوارەوە.

سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی ئێرانیشی كرد كە پێش ئەنجامدانی هێرشەكە ئەمریكا و قەتەری ئاگاداركردبووەوە.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە ئێستا ئێران بەرەو ئاشتی دەروات و بۆ ئەم مەبەستەش پیرۆزبایی لە جیهان كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.