سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشی مووشەکیی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە تاران نەک تەنیا بۆ ئیسرائیل، بەڵکو بۆ هەموو جیهان جێگەی مەترسییە.
ئیڤی دیڤرین گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەدید لە قەتەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەمە بەڵگەیەکی زیاترە لەسەر دوژمنکاری و توندوتیژیی ئێران و ئەو راستییەی کە ئێران دەوڵەتێکی تیرۆریستییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا مەترسییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە زیاترە و گوتی: ئێران تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵکو بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی دراوسێ و تەواوی جیهانیش هەڕەشەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.