Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 22:01

هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر قەتەر

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لە تەشەنەكردنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە خستەروو، دوای هێرشەكەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازی عەدید لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: نیگەرانین لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكەدا بۆ وڵاتانی دراوسێ و پێشتریش هۆشداریمان لە ئەگەری روودانی ئەم گرژییانە دابوو كە كاریگەری خراپ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەجێدەهڵێت.

راشیگەیاند: عێراق پێشتر چەندین جار هۆشداری دابوو لەوەی كە زیادبوونی گرژییەكان دۆخێكی مەترسیدار دروست دەكەن و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی فراوانتر دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشی كردەوە كە هەڵوێستی عێراق بۆ ئەم دۆخەی ئێستا نەگۆڕە ئەویش چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكەیە بە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگ و گفتوگۆ، هەروەها دووركەوتنەوە لە هەر بژاردەیەكی سەربازی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشە و ئاڵۆزییەكان.

داواشی كرد هەموولایەك دان بەخۆیاندا بگرن و هەوڵی راگرتنی گرژییەكان بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری تەواوی گەلانی ناوچەكە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.