Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 13:27

ئەنجوومەنی هاریكاریی کەنداو هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر سەركۆنە دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێرانی کرد کە لە دژی دەوڵەتی قەتەر دەستی پێ کرد.

جاسم محەمەد ئەلبدێوی سکرتێری گشتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتی قەتەر و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو دەوڵەتانی جیهان.

دووپاتی کردەوە کە ئاسایشی هاریكاری كەنداو جیاناكرێتەوە و ئەنجوومەنەکە لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر یەکگرتووە لە رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی.

ناوبراو گوتی: لە کاتێکدا کە دەوڵەتی قەتەر و وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران شەرمەزار دەکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و نێوەندگیری.

هەروەها داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن لە سەركۆنەكردنی ئەم دەستدرێژییە، هەنگاوی کاریگەر بۆ راگرتنی ئەو کردەوە نابەرپرسانەی ئێران بگرنەبەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.