ئه‌مرۆ 15 وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، بۆ هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئیران و ئیسرائیل، سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگه‌یاند: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر جیهان ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌وێته ده‌ست.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزه‌یران، مارك رۆتە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناتۆ رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له هێرشكردنه سه‌ر ئێران هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل نه‌كردووه.
مارك رۆتە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "گەورەترین مەترسی ئەوەیە ئێران چەكی ئەتۆمیی بكه‌وێته ده‌ست، چونكه مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان دروست ده‌كات".
مارك رۆتە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام جه‌ختیان له به‌هێزكردنی هێزی به‌رگریی "ناتۆ" كرده‌وه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان له داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.