له دوای روخانی رژێمی ئه‌سه‌د یه‌كه‌مجاره مه‌سیحییه‌كانی سووریا رووبه‌رووی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ببنه‌وه كه له كه‌نیسه‌ی " مار ئیلیاس " روویدا، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی كاتیی سووریاش رایگەیاندووه: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی "مار ئیلیاس" لە گەڕەکی دویلا بۆ 25 کوژراو و زیاتر لە 60 بریندار بەرزبووەتەوە.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا رایگه یاند: خۆكوژه‌كه ئه ندامی رێکخراوی ده وڵه تی ئیسلامی بووه و چووه‌ته ناو کڵێساکه و هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی کردووه.
ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سه‌ر به حكوومه‌تی كاتیی سووریا بڵاویکردەوە: گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاندووه: هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا هەڵیانکوتاوه‌ته سەر حەشارگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە دیمەشق و لادێکانی پایتەخت، تایبه‌ت ئه‌و حەشارگەی ئەو گروپەی کە رۆژێک پێشتر هێرشیان کردە سەر كه‌نیسه‌كه.
بەسیم خوری، یەکێک لە مەسیحییەکانی دانیشتووی دیمەشق به ئاژانسی "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاندووه: "پێم سەیرە بۆچی ئێمە دەکەنە ئامانج، ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکمان لە هیچ کام لەو ڕووداوانە نەبووه کە لە وڵاتەکەماندا روویانداوە، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت بە ئارامی بژین".
گوتیشی: "ئێمە چەکمان هەڵنەگرت، دژی کەس نەبووین، داوای پۆستی حکوومیمان نەکرد، هیچ کەسێکمان نایەوێت ببێت بە سەرۆک، کەس نایەوێت حکومەت بەڕێوەببات... بۆچی ئەمە بەسەر ئەم گەلە ئاشتیخوازە دێت؟" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.