Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 21:02

كریملین: ئێمه‌ پێشنیاری نێوەندگیریمان کرد کە جۆرێکە لە پشتیوانی بۆ ئێران

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی كۆشكی کریملین، دمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند: ھەمووشتێک پەیوەندیدارە بەوەی ئێران پێویستی بە چییە، ئێمە پێشنیاری نێوەندگیریمان کرد کە جۆرێکە لە پشتیوانی، بەڵام لە ئایندەدا ھەمووشتێک پەیوەندیدار دەبێت بەوەی ئێران پێویستی بە چییە.

ئاژانسی " ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملین)، رایگەیاند: پاڵپشتیی رووسیا بۆ ئێران له‌و دۆخه‌ی شه‌ڕ كه‌ تێیدایه‌ پەیوەندیدار دەبێت بە پێویستییەکانی تاران لە قۆناغی داھاتوودا.

دمیتری پێسکۆڤ راشیگه‌یاندووه‌: " ئێمە پێشنیاری نێوەندگیریمان کرد کە جۆرێکە لە پشتیوانی، بەڵام لە ئایندەدا ھەمووشتێک روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئێران چی ده‌وێت.

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملین) دەستدرێژییەکانی سەر ئێران سەرکۆنە دەکات و ھۆشداری داوه‌ کە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی سەر ئێران گرژییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات.

دمیتری پێسکۆڤ سەبارەت بە لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، لەبارەی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، رایگه‌یاندووه‌: ئەو بڕیارە بۆ گەلی ئێران دەگەڕێتەوە و ھیچ وڵاتێک ناتوانێت بڕیار لەسەر گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بدات جگه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی.  

باسی لەوەش کردووه‌: لەئێستادا ھیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیدا نییە، بەڵام ئەگەری ھەیە ئەو گفتوگۆیە لەرێگای چەندین کەناڵی جیاوازەوه‌ له‌ داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.