Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 10:22

زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێنراونەتەوە

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تا ئێستا زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێنراونەتەوە.

دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان ئاماری 10 رۆژی رابردووی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی بڵاو كردەوە كە لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئامارەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەمشێوەی خوارەوەن:-

- فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل (1184) گەشتی چوون و هاتن

- فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (99) گەشتی چوون و هاتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.