Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 21:52

كارمەندانی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت عێراق جێدەهێڵن

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، چەند کۆمپانیایەکی بیانی وەبەرهێن لە کەرتی نەوت ژمارەی کارمەندە بیانییەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق کەم کردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەو کارمەندانەی کەم کراونەتەوە سەر بە کۆمپانیاکانی بی پی (BP)ـی بەریتانی، ئێنی (Eni)ـی ئیتاڵی و تۆتال ئینێرجیز (TotalEnergies)ـی فەڕەنسین.

بەرپرسێک لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە رایگەیاند: ئەم کەمکردنەوەیە پەیوەندیی راستەوخۆی بە دۆخی ئەمنیی ناسەقامگیری ناوچەکە و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی کۆمپانیاکە جەختیان کردووەتەوە کە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندان کاریگەریی لەسەر پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکاندا نەبووە و کارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.