ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 26ی حوزەیرانی 2025 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی دەبێت بەهۆی هاتنی یەكی موحەڕەم و سەری ساڵی كۆچییەوە.
بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 26/6/2025 لە هەرێمی كوردستانیش پشوو دەبێت بەهۆی سەری ساڵی كۆچییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.