کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌وڵی زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌رگریی ناتۆ به رێژه‌ی 5% بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 23ی حوزه‌یران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵی "فۆکس نیوز" کارۆلین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "یەکێک لە بابەتە سەرەکییه‌كانی گفتوگۆکان له كۆبوونه‌كانی داهاتووی ناتۆ گفتوگۆ كردن ده‌بێت له‌سه‌ر پێشنیازێكی دۆناڵد تره‌مپ بۆ زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی هێزی به‌رگریی ناتۆ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام به رێژه‌ی 5%.
كارۆلین لیڤیت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "دۆناڵد تره‌مپ ماوەیەکی زۆرە داوای لە هاوپەیمانەکان لە ناتۆ كردووه له‌م خوله‌دا كار بۆ زیادكردنی پێداویستییه ناوخۆییه‌كانی هێزی به‌رگری ناتۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆدایه له‌م قۆناغه‌دا" .
كارۆلین لیڤیت راشیگه‌یاندووه: به دڵنیایی له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ناتۆ پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.