Erbil 31°C چوارشەممە 25 حوزەیران 07:38

گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا: باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانمان لە بەغدا و هەولێر لە کارکردن بەردەوامن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵمیدیای کوردستان تیڤی دەڵێت، ئەوان ژمارەی کارمەندەکانیان لە هەردوو نوێنەرایەتیی هەولێر و بەغدا کەم کردووەتەوە، بەڵام کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە کارکردن بەردەوامن.

ڕۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیران، گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە 12ـی حوزەیرانەوە دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندەکانیان و ڕۆژی 20 و 21ـی حوزەیرانیش بەشێکی دیکە لە کارمەندەکانیان کەم کردووەتەوە".

ئەو گوتەبێژەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دووپاتی کردەوە؛ "کەمکردنەوەی کارمەندەکانمان لە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانە، بە واتای ڕاگرتنی کارەکانیان نییە و ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە کارەکانیان بەردەوامن."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.