سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا مەترسییەکانی فراوانبوونی شەڕیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد و جەختیان له گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادانەکان کردەوە.
رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیران، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد".
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و باسيان له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زياترى ئاڵۆزييه‌كان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياتر بگيرێت و كێشه و ناكۆكييه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆيكاى ئه‌ورووپيدا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى ديپلۆماسى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.