ئاژانسی فەرمیی سووریا، لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوی کردەوە، ژمارەی قوربانییانی هێرشە خۆکوژییەکەی ڕۆژی شەممە، بەرز بووەتەوە و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 25 کەس و 63 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 22ـی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "خۆکوژێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، چووەتە ناو کڵێسای قەدیس مار ئەلیاس لە گەڕەکی دویلعە لە دیمەشق؛ سەرەتا تەقەی کردووە و دواتر بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە".
دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا، ڕێکخراوی داعشی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کردووە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ٨ی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا، ئەمە بە یەکەم هێرشی لەو شێوەیە لە پایتەختی سووریا دادەنرێت،.
هێرشەکە لە کاتێکدایە کە دابینکردنی ئاسایش بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم دەسەڵاتی نوێی سووریا، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام هانی داوە بۆ پاراستنی کەمینەکان و بەشداریکردنیان لە قۆناغی گواستنەوەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.