Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 00:32

مەسرور بارزانی: بە توندی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەنیسەی مار ئەلیاس سەرکۆنە دەکەم

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ئێوارەی کەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق شەرمەزار دەکات و رایدەگەیەنێت؛ "پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادیی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە".

رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنی ئێوارەی کەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق دەربڕی.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "بە توندی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق سەرکۆنە دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم".

مەسرور بارزانی دەڵێت؛ " پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادیی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر رەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین".

ئێوارەی دوێنێ کەسێک بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر کەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق و دەستڕێژی لە خەڵکەکە کرد و دواتر خۆی کوشت. بەهۆی هێرشە خۆکوژییەکە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکە بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.