Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 06:23

مژدەیەك بۆ جوتیارانی مەخموور و شارۆچكەكانی دەوروبەری

کوردستان TV
100%

جێگری پارێزگاری نەینەوا مژدەی چارەسەركردنی كێشەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی مەخموور و شارەدێكانی دەوروبەری راگەیاند و گوتی، لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن بەرهەمەكانیان ڕادەستی سایلۆی مەخموور بكەن.

سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا تایبەت بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەنێوان پارێزگاری نەينەوا و وەزيری بازرگانیی حكوومەتی فيدراڵ لەسەر نيگەرانی و نارەزایەتییەكانی جوتيارانی سنووری شارۆچكەی مخموور و شارەدێكانی دەوروبەری، ئەنجامدرا.

راشیگەیاند: له ڕێگەی (كوردستان تیڤی)يەوە مژده دەدەینە جوتيارانی سنووری شارۆچكەی مەخموور و شارەدێكانی دەوروبەری كە خۆشبەختانە لە كۆبوونەوەكەدا توانرا كێشەكه بەتەواوەتی چارەسەر بكرێت.

سیروان رۆژبەیانی هەروەها رایگەیاند: جوتيارانی سنووری شارۆچكەی مەخموور و شارەدێكانی دەوروبەری ئاگادار دەكەینەوە كە لە ڕۆژی سێشەممه ڕێكەوتی 24/6/2025 دەرگەی سايلۆی دەكرێتەوه به ڕووی جوتيارانی سنوورەكه بۆ ڕادەستكردنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمەكانیان.

جێگری پارێزگاری نەینەوا جەختیشی كردەوە كە سەرجەم جووتيارانی شارۆچكەی مخموور و شارەدێكانی قەراج و كەندێناوه و گوێڕ و مەلاقەره و شوێنەكانی دیكە، دەتوانن رۆژی سێشەممە له سايلۆی مەخموور گەنمی ئەمساڵيان ڕادەست بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.