سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردن لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی، وەبەرهێنان و بازرگانیدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا، هاوکات پشتیوانیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپات کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی و تەندروستیدا، نیشان دا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی رەوەندی هیندی لە هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا، کونسوڵی گشتی سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو ئاسانکاری و هاوکارییەی کە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هیندی لە هەرێم دەکرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.