نوێنەرایەتی دەریایی یەکێتی ئەورووپا لە دەریای سوور هۆشداری تووندی داوه له‌وه‌ی كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌یه له رێڕه‌وه بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی " رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕۆژی یەکشەممە 22ی حوزه‌یران، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ریایی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هۆشداریی تووندی داوه بۆ ئەو کەشتیانەی کە له ده‌ریای سوور له رێره‌وی بارزگانیدا كار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هۆشدارییه‌كه لە دەریای سوور له رێره‌وه‌كانی گەرووی باب ئەلمەندەب و کەنداوی عەده‌ن خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌مه‌ودوا مه‌ترسی له‌سه‌ر رۆیشتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان هه‌یه له‌و رێره‌وانه.
ئه م هۆشدارییه‌ی نوێنه‌رانی هێزیی ده‌ریایی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له کاتێکدایه که ناوچه‌كه به قۆناغێكی سه‌ختی جه‌نگ و ئاڵۆزیی سیاسی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری جه‌نگی ئێران و ئیسرائیل و به‌شداریی كردنی كرداری ئه‌مه‌ریكا له‌و جه‌نگه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.