دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به كردار ئه‌مه‌ریكا هاته ناو جه‌نگی ئێران وئیسرائیل و وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج ،سەرۆکی ئەمریکا دوای ئه‌وه رایگه‌یاند: نیازی ئێرانمان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ناو برد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆشكی سپی رایگەیاند، "هێزەکانمان هێرشێکی زۆر گەورەیان بۆ سەر هه‌ر سێ پێگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ئه‌نجامدا و به‌ته‌واوی له‌ناو بران.
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان به هه‌موو كه‌س ناكرێت له جیهاندا ، زۆر دەمێکە زۆر کەس چاوەڕوانی ئەو هەنگاوە بوون".
دۆناڵد ترەمپ زیاتر گوتی: "ئامانجی هێرشەکانمان رێگریکردن بوو لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و هێرشەکانمان سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێنا و پیرۆزبایی لە هەموو سەربازانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل دەکەم، ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو جیهان".
ترەمپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند: "ئێستا کاتی ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی بێتە ئاراوە و دەبێت ئێران ئاشتی هەڵبژێرێت و ئێمە لە پێناو ئاشتیدا ئەم هەنگاوەمان نا" .
جێی باسه ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمه‌ریکا به‌كردار بڕیاری به‌شداری كردنی جه‌نگی دا و لەڕێگەی فڕۆکەی بی 52 بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.