Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 05:44

یەکێتی ئەوروپا: ئێران هەرگیز نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات

کوردستان TV
100%

دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی یەکێتییەکەی بەرامبەر ئەو هێرشانە خستە روو و رایگەیاند، نابێت هەرگیز ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.

رۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیران، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند؛ "ئێران نابێت هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات و دانوستان تەنیا رێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە".

هاوکات، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بە "هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی" ناوبرد و گوتی؛ "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم هەنگاوێک بکشێنەوە دواوە و بچنەوە سەر مێزی دانوستان و رێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری شەڕ بکەن".

دوابەدوای پەیامی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەنتۆنیۆ کۆشتا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند؛ "دیپلۆماسی تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست. ئەگەر گرژییەکان لەوە زیاتر بن، خەڵکی مەدەنی دەبن بە قوربانی".

فریدیش مێرتس، راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند؛ "دەبێ ئێران خێرا بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی رێگەچارەیەکی دیپلۆماسی بۆ ئەو دۆخە بدۆزنەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.