ئیسرائیل لە بەیانییەوە هێرشێکی ئاسمانی چڕی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و سوپای ئەو وڵاتەش دەڵیت فڕۆکە جەنگییەکانیان دوو فڕۆکەی F5ـی سوپای ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
رۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیران، سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی ساتی بەئامانجگرتنی دوو فڕۆکەی جۆری F5ـی سوپای ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سەربازی دیزفول بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هێرشەکەدا دوو فڕۆکەمان لەناوبرد.
هاوکات فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی چڕیان لە پارێزگای قوم دەستپێکردووە و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو شارەس دەڵیت؛ بەهۆی هێرشی فڕحکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سەربازیی مستەفا خومەینی چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسداران بەئامانجگرتنی بنکەی مەشق و راهێنانی سەربازیی تەورێزی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند؛ "بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەو بنکەیە، دوو کەس بریندار بوون".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هێرشیان بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران کرد و سەرۆکی ئەمەریکاش رایگەیاند؛ "بە سەرکەوتوویی هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کۆتایی پێ هێنا. ئێستا فڕۆکەکانمان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و بۆمبەکانیان بە تەواوەتی هەڵڕشتووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.