Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 06:21

ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند؛ سبەی بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو دۆخە ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانس کۆدەبنەوە.

رۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیران، رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند؛ بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، سبەی دووشەممە ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانس کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دوو جار کۆبوویەوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران نەدا و سەرۆکی ئاژانسەکەش ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هاوکاریی ئاژانسەکەی نەکردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هێرشیان بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران کرد و سەرۆکی ئەمەریکاش رایگەیاند؛ "بە سەرکەوتوویی هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کۆتایی پێ هێنا. ئێستا فڕۆکەکانمان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و بۆمبەکانیان بە تەواوەتی هەڵڕشتووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵەوە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.