Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 02:47

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانمان شۆکهێنەر بوو

کوردستان TV
100%

دوای بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، ڕایگەیاند؛ "ئەمەریکا بە  هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران پێشێلکارییەکی گەورەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیران، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند؛ "هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "شۆکهێنەر" بوو" و داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی رژدی هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵیت؛ "پێویستە هەموو ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕەفتارە مەترسیدار، یاساشکێن و تاوانکارییە هۆشیار بن''.

درەنگانی شەوی رابردوو، 22ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر سێ ناوەندی ئەتۆمیی سەرەکیی ئێران، و هۆشداری دایە تاران کە ئەگەر ڕازی نەبێت بە ئاشتی، ڕووبەڕووی هێرشی وێرانکەرتر دەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەدوای هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس رایگەیاند؛ "ئێمە بە سەرکەوتوویی هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کۆتایی پێ هێنا. ئێستا فڕۆکەکانمان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و بۆمبەکانیان بە تەواوەتی هەڵڕشتووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵەوە"

دۆناڵد ترەمپ گوتی؛ "پیرۆزبایی لە جەنگاوەرەکانی ئەمریکا دەکەم. هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا ئەو کارەی پێ ناکرێ. ئێستا کاتی ئاشتییە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.