میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، 19ـەمین ئۆپەراسیۆنی ناردنی مووشەک و درۆن بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند لە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن و گەڕی 19ـی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
ماوەی ٩ رۆژە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و لە دوایین هێرشەکان دووجار کۆمەڵگەیەکی گەورەی ئەتۆمی لە ئیسفەهان کرایە ئامانج.
ئەم شەو رەمەزان شەریف گوتەبێژی سوپای پاسداران گوتی: ": ئاگاداری دوژمانمان دەکەینەوە سیستەمی بەرگری بەکار بخەن چونکە هێرشەکانمان بەردەوامی دەبێت و هەمیشە هێرشی داهاتوومان چڕتر و بەهێزتر دەبێت".
ئیسرائیلیش لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران چەندین جار ناوچە ستراتیجیەکان و چەندین کەسایەتی باڵای حکوومی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوو هەفتە مۆڵەتی بە ئێران داوە دانوستان بکات و لەسەر پرسی چەکی ئەتۆم رێکبکەون، لە ئەگەری رازی نەبوونی ئێران ئەمریکا پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات و بە هاوبەشی هێرش دەکەنە سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.