Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

پاکستان ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی پاکستان بەنیازە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2026 بەربژێر بکات.

ڕۆژی شەممە، 21ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی پاکستان رایگەیاند: پاڵاوتنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەم خەڵاتە لەبەرامبەر ئەو ڕۆڵە ئاشتیخوازانەیە کە لە ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستاندا گێڕای.

هیندستان و پاکستان، کە دوو زلهێزی خاوەن چەکی ئەتۆمین، لە سەرەتای مانگی ئایاری رابردوودا تووشی کێشە و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی بوون لەسەر ناوچەی کەشمیر، کە ناوچەیەکی جێناکۆکە لەنێوانیاندا.

جێی باسە، سەرجەم خەڵاتەکانی نۆبڵ ساڵانە لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە 10ـی تشرینی یەکەم دابەش دەکرێن، بەڵام تەنیا خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دابەش دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.