Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:38

 دوای پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی چیای سەفین کۆنترۆڵ کرا

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێکی بەرفراوان لە پوش و پاوانی چیای سەفین کەوتەوە و دوای هەوڵێکی چڕی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ئاگرێک لە چیای سەفین، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شەقڵاوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی فراوانیی ئاگرەکە، هەریەکە لە بنکەکانی (سەرمەیدان، هیران، باسرمە، قەندیل و هەریر)یش بە هانای تیمەکانەوە چوون بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەرگریی شارستانی دەڵێت، بەهۆی سەختیی ناوچەکە و نەبوونی رێگای گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، تیمەکان بە ناچاری ئامێری کوژانەوەی دەستییان بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کە ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند، توانرا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت و رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری بگیرێت، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەبووە و زیانی سوتانی پوش و پاوانیش کەم کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.